یانەی بەرشەلۆنە لەهاویندا گرێبەست لەگەڵ پۆگبا دەکات


بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ پۆگبای فەرەنسی دەکات.
ئەمرۆ رۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی هەواڵێکی لەسەر هاتنی پۆگبا بۆ یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای کردووە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە گفتوگۆکانی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە دەستپێکردووەو لە هاویندا کارەکانی تەواو دەکات.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت سود لە کێشەی نیوان ئەو یاریزانەو خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەر ببینێت و  بە نرخێکی گونجاو بیگوازێتەوە.



PM:11:05:08/09/2018