پێنج کاندیدی کورد دەرچوون بۆ پەرلەمانی سوید

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوی سوید پێنج کوردی دانیشتوی ئەو وڵاتە رێژەی پێویستی دەنگەکایان بۆ خۆیان مسۆگەر کردوو گەیشتنە پەرلەمانی سوید.

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو ٩ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمان و پاریزگار و شارەوانییەکانی سوید بەڕێوەچوو، رێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردن %٨٤ بوو ژمارەی ئەو کاندیدانەی بەڕەچەڵەک کوردن زیاتر لە ٤٠ کاندید بوون.

پاش جیاکردنەوەی دەنگەکان، کە هەر پارتێک چەند کورسی هێناوە لە رۆژی دووشەممەوە دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لانی کەم پێنج کاندیدی کورد رێژەی پێویستیان بەدەت هێناەوە لە هەڵبژاردنەکە دەرچوون و بوونە پەرلەمانتاری سوید.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سوید دەرچوون بریتین لە:

١- لاوێن رێدار
٢- گوڵانئەفجی
٣- رۆزا گوچڵو هێدین
٤- سەرکان کۆسێ
٥- قادر کاسبرگە


PM:09:38:12/09/2018