ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ سەما دەکات

هێلی لەڤ خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژو  فاشیۆنی کورد لە نوێترین دەرکەوتنی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە لە شەقامێکدا بە شێوەیەکی وروژێنەر سەما دەکات.

هێلی گرتە ڤیدیۆیەکەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، لەماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر هەواداری سەرسوڕمانی خۆیان بەم گرتە کورتە دەردەبڕن و سەماکەشی بە جوان و وروژێنەر وەسف دەکەن.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی زۆربەی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا ، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) , هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی. 



PM:07:53:21/09/2018