هەموو شتێک لەسەر سکچوون و چارەسەرکردنی بەڕێگەی سروشتی بزانە



سکچوون حاڵەتێکە ئەوکەسەی تووشی دەبێت زۆربەی شلەی لەشی لەدەست دەدات لە کاتی پیسای کردندا .

زۆربەی خەڵکی تووشی سکچوون دەبن لانی کەم لەساڵێکدا جارێ بۆ دووجار و خۆشبەختانە زۆر خواردن هەن یارمەتی وەستاندنی سکچوون دەدەن، بەڵام چەندین خۆراکیش هەن پێویستە خۆتان لێ بەدوور بگری لەکاتی تووشبوونت بەسکچوون،  ماوەی سکچوون نابێت لە سێ ڕۆژ زیاتر بێت ئەوکەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی ئەمحاڵەتە دەبن پێویستە سەردانی پزیشک بکەن چونکە ئەگەر هاتوو درەنگ چارەسەر بوو چەندین حاڵەتی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەوانەش........

ـ  ووشکبوونەوەی پێست

ـ  لاوازی

ـ نەمانی توانای خواردن.


نیشانەکانی سکچوون:

ـ کۆڵنج کردن

ـ هەبوونی ئازار

ـ ڕشانەوە

ـ هێڵنج دان

ـ تا لێهاتن

ـ زوو زوو پیسای کردن


 ئەوخواردنانەی پێویستە لەکاتی سکچووندا  بخورێت

ـ مۆز

ـ پەتاتەی کوڵاو

ـ برنج، یاخود شۆربای  برنج


ئەوخواردنەوانەی پێویستە لەکاتی سکچووند بخورێت

ـ  خواردنەوەی ئاو زۆر پێوویستە زوو زوولەکاتی سکچووندابخورێت چونکە یارمەتی دەکردنی ژەهری جەستە دەدات.


ـ  ئاوی گوێز هندی

ـ  شۆربای گۆشت

ـ چا، قاوە


ئەوخواردنانەی نابێت لەکاتی سکچووندا بخورێت

ـ  ئەو خواردنانەی بەهاراتیان پێوەیە

ـ خواردنی سوورەکراو

ـ  خواردنی شیرن و شەکر

ـ ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر فایبەریان تێدایە هەرچەندە ئەم خواردنانە زۆر باشن بەڵام دەبنە هۆی چالاکردنی کرداری هەرس ئەمەش ڕەنگە سکچوون زیاد بکات.

ـ پیاز، سیر

ـ میوەی ترش

ـ  خواردنی ووشکراوە

ـ ئەوخواردنانەی دەبنە هۆی درووست بوونی غازی سک وەک برۆکلی، کەلەرم ، قڕنابیت.

ـ خواردنی زۆر چەور، گۆشتی بەراز

چی کاتێک پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات:

ئەگەر هاتوونەخۆش ئەم حاڵەتانەی هەبوو پێویستە خێرا سەردانی پزیشک بکات...

ـ ووشکبوونی دەم

ـ هاتنی فرمێسک لەچاو بە بێ ئەوەی بگری

ـ لەدەست دانی کێش


وە: هە ف

ـ سەرچاوە: .medicalnewstoday.com





PM:08:42:22/09/2018