یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی بۆسکێتی نوێکردەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، گرێبەستی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی سیرجیۆ بۆسکێتی نوێکردەوەو دوو ساڵی تری بۆ گرێبەستەکەی زیاد کرد.
گرێبەستی بۆسکێت لە ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی دەهات ونرخی هەڵوەشانەوەشی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ بوو.
بەڵام ئەمڕۆ یانەکە بڕیاریدا تا ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکاتەوەو نرخی هەڵوەشانەوەکەشی لە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆوە بکاتە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بەهۆی پارێزگاریکردنی ئەو یاریزانەوە بووە لە یانەکانی تر.



PM:10:41:27/09/2018