کوردسات باسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکات

پەرلەمانی عێراق لە دوێنێوە دانیشتن لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار دەکات، ئەمڕۆش سێ شەممە لە دوو گڕو لە ململانێیەکی تونددا بەرهەم ساڵح بەسەرۆکی عێراق هەڵىژێردرا، لە کاتێکدا هەموو میدیاکانی کوردستان و عێراق بەم پرسەوە خەریکبوون، بەلآم کوردساتنیوز بەهیچ جۆرێک رووپێووی ئەو پرسەی نەکرد.

 بە درێژایی نزیکبوونەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار،پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەو کەناڵە نەبۆتە رۆژەف.

دوو رۆژە پەرلەمانی عێراق و ناوەندی سیاسی کوردستان و عێراق سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارن و ملاملانێی زۆر توند لە نێوان پارتی و یەکێتیدا لەبەغدا روویداو لە ئەنجامدا کورد بەناکۆکییەوە لەسەر کاندیدەکان چوونە پەرلەمانی عێراقەوە و بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق هەڵبژێردرا.



PM:09:02:02/10/2018