عادل عەبدولمەهدی بەجلی کوردیەوە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەردەکەوێت

وێنەیەکی عادل عەبدولمەهدی، کەسایەتی عێراقی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بلاوکراوەتەوە کە بە جلی کوردییەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی کورددا دەرکەوتووە.

لە وێنەیەکدا، کە  لە ئەکاونتی رۆژنامەنووس یاسین تەھا بلاوکراوەتەوەق مێژووەکەی بۆ ساڵانی هەشتاکان دەگەڕێتەوە، تیایدا عادل عەبدولمەهدی کەسایەتی عێراقی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە نێوان هەریەک لە نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گۆڕان و فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشوی عێراق بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت.

 وێنەکە لە ناوچەى ناوزەنگ و لە سەردەمی شۆڕشی نوێ و بەرهەڵستیی رژێمى سەدامدا گیراوە، کە ئەو کاتە بارەگای سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لێبووە.

هەروەها مێژوی وێنەکە بۆ ساڵی ھەشتاکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە ئەو دەمەی عادل عەبدولمەھدی کادیری پێشکەوتووی حیزبی شیوعی بوو لە شاخەکانی کوردستان

 


PM:08:27:06/10/2018