پۆلیسی گه‌رمیان دەستگیرکردنی گەنجێکی
له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل له شاری كه‌لار راگەیاند، کە هه‌ڕه‌شه‌ی له‌چه‌ندین ئافره‌ت كردووه و داوای پاره‌ی لێكردوون.
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئافره‌تێك سكاڵای هینایه لای پۆلیس و ئاگاداری كردینه‌وه كه گه‌نجێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێ كردووه ئه‌گه‌ر مه‌بله‌غێك پاره‌ی پێ نه‌دات.
وتیشی،دوای لێكۆڵینه‌وه و چاودێری ژماره‌ی مۆبایل و فه‌یسبووكی تۆمه‌تبار مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
عه‌لی جه‌مال قدووری ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشكنینی مۆبایلی تۆمه‌تبار ده‌ركه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌چه‌ندین ئافره‌ت كردووه و داوای پاره‌ی لێكردوون.
راشیگه‌یاندووه، لێره‌وه ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه هاكی فه‌یسبووك یان وێنه وه‌كو چه‌كی ده‌ستیان به‌كاردێنن و داوای پاره له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پۆلیس ئه‌و كه‌سانه ده‌خاته ژێرچاودێرییه‌وه و ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌پێی ماده‌ی 2ی یاسای ژماره 6 ی خراپ به‌كارهێنانی موبایل ڕوو به‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان داواشی له‌هاوڵاتیان كرد ، لە له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی وا به‌هیج جۆرێك پاره به‌و كه‌سانه نه‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌هاندان و به‌رده‌وامیدانیان له‌و جۆره تاوانانه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ پۆلیس له حاڵه‌ته‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.