پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠١٩ عێراق تەنها لە ١٢% دایە

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئامادەکراوەو پشکی هەرێمی کوردستان ئەمساڵیش بە ١٢% دا هاوشێوەی پار خەمڵێنراوە.
بەپێی ئەو خەمڵاندنە کە وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەی کردووە، پشکی هەرێم " پشکی هەرسێ پارزگاکەی هەریم (هەولێرو دهۆک و سلێمانی) کە ۱۲.٦۷٪ خەمڵینراوە بە (۸۷٤۱٤٠٦٠۲٦) هەشت ترلیۆن و حەوت سەد و ٤١ ملیار دینارە.
 
وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق پرۆژە یاسای بوجەی سالی ۲٠۱۹ روانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ موسادەقەکردنی و ناردنیشی بۆ پەرلەمان لە بەرواری ۸\۱٠\۲٠۱۸
بەم شێوەیەیە:
۱ـ داهاتەکان خەمڵێنراون بە (۱٠٥٥٦۹٦۸٦۸۷٠) سەدو پینج ترلیۆن و کەسریک دینار
۲ـخەرجیەکان خەمڵێنراوە بە(۱۲۸٤٤۳٠٥۲٤۲۷) سەدو بیست هەش ترلیۆن و کەسریک دینار
۳ـکورت هینان خەمڵێنراوە بە (۲۲۸۷۳۳٦٥٥٥۷) بیست ودوو ترلیۆن و کەسریک دینار
٤_ بوجەی بەکاربەر خەمڵینراوە بە(۹٥۸٥۱٦۷۸٤٠٤) نەوەدو پینج ترلیۆن و کەسریک دینار
٥_بوجەی وەبەر هینان خەمڵینراوە بە (۳۲٥۹۱۳۷٤٠۲۳) سی و دوو ترلیۆن و کەسریک دینار
٦_ بوجەی تەرخانکراو بۆ سیادی خەمڵینراوە بە(٤٦۸۷۲۹۱۸٤۱۱) چل و شەش ترلیۆن و کەسریک دینار
۷ـ بوجەی تەرخانکراو بۆ گەشەکردنی پاریزگاکان (۱) ترلیۆن دینارە
۸ـ بوجەی پترۆ دۆلار بەیەک (۱) ترلیۆن دینار تەرخان کراوە
۹ـ پشکی هەرسێ پارزگاکەی هەریم (هەولێرو دهۆک و سلێمانی) کە ۱۲.٦۷٪ خەمڵینراوە بە (۸۷٤۱٤٠٦٠۲٦) هەشت ترلیۆن و کەسریک دینار
۱٠ـبوجەی پەرەپیدانی سێ پاریزگاکەی هەریم (۱۲٦۷٠٠٠٠٠) سەدو بیست شەش ملیارو کەسریک دینارە
۱۱ـ بوجەی وەبەرهینان لەریگەی قەرزەوە بۆ پشکی هەریم (۱٠۲۳٦۱۲٠٠) سەدو دوو ملیارو کەسریک دینارە 
۱۲ـ بەتیکرا بری بوجەی هەریم دەکاتە(۸۹۷٠٤٦۷۲۲٦) هەشت ترلیۆن و کەسریک دینار



PM:03:04:10/10/2018