ئایناز ئیبراهیم پێشکەشكاری ناسراوی كه‌ناڵی كوردماكس ڕایگەیاند چیتر وه‌ك پێشكه‌شكاری پرۆگرامی چه‌رخی به‌خت كار ناكات.
ئایناز، له‌ڕێی ستۆری پێگەی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئاشكرای كرد " هه‌ر خانمێك ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه جێگه‌ی من بگرێته ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به كه‌ناڵی كوردماكسه‌وه بكات چونكه چیتر ئه‌و وه‌ك پێشكه‌شكاری ئه‌و پرۆگرامه كار ناكات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌تی خۆی"
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆگرامی چه‌رخی به‌خت له كه‌ناڵی كوردماكی ئایناز وه‌ك خانمه پێشكه‌شكارێك ده‌ركه‌وتوه و توانیویه‌تی له بواره‌كه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.