هونەرمەندێکی بەناوبانگ بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە شێوەیەکی لە ناکاو باری تەندروستیی تامر حوسنی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئەکتەر و دەرێنەری میسری تێکچوو بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە تێکچوونی باری تەندروستیی تامر حوسنی پەیوەندیی بە گەروویەوە هەیە و پێدەچێت نەشتەرگەری ژێیەکانی قورگی بۆ بکرێت.
تامر حوسنی لە ساڵی 1977 لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایک بووە. جگە لە گۆرانیگوتن،بەشداریی چەندین درامای کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین هونەرمەندانی عەرەب لەسەر ئاستی جیهان.



AM:10:03:11/10/2018