بافڵ تاڵەبانی: کاک مەسعود وەک مامی خۆمە

لە شاری بەغدا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی رووداو بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی سەرۆکی پێشووی عێراق دەڵێت " جەنابی کاک مەسعود بەڕێزە وەکو مامی خۆمە، هەموو ئەو برادەرانە ئیحترامێکی تایبەتمان هەیە".

لە میانەی ئەو لێدوانەدا بافڵ تاڵەبانی لەسەر پەیوەندیەکانیان لەگەڵ پارتی و لایەنەکان دەڵێت " پەیوەندییەکانمان زۆر باشە، هەرگیز ئەم شتانە بە شتی شەخسی وەرناگرین، سیاسەت سیاسەتە، جەنابی کاک مەسعود بەڕێزە وەکو مامی خۆمە، هەموو ئەو برادەرانە ئیحترامێکی تایبەتمان هەیە و عیلاقەکەشمان زۆر زۆر باش دەبێت لەگەڵ هەموو حیزبەکان نەک هەر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ گۆڕان و لەگەڵ هەموو لایەک، کورد یەکبگرێت، کورد بەیەکەوە بێت هەمووشتێک دەتوانێت بکات، کەس ناتوانێت رێمان لێبگرێت، کە ئێمە بەیەکەوە نین ئەوسا خەڵک فرسەت دەبینێت و زەرەرمان لێدەدات".

 سەبارەت بە دۆخی کەرکوک بافڵ تاڵەبانی وتی " دەبێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان یەکبگرنەوە، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، بە یەکەوە هەموو حیزبەکان دەبێت هەم دیفاع لە خۆمان بکەین، حقوقەکانی خۆمان وەربگرینەوە لە کەرکووک".

لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ پارتی، ناوبراو جەخت دەکاتەوە پەیوەندییەکانیان زۆر باشە، هەرگیز ئەو شتانە بە شتی شەخسی وەرناگیرێن.



PM:03:01:11/10/2018