بەدەیان هاوڵاتی هەرێم لە دەریای ئیجە خنکان

لە دەریای ئیجە لەکاتی پەڕینەوەی کۆمەڵێک کۆچبەر لە تورکیاوە بۆ یۆنان ٣٥ هاوڵاتی کە زۆربەیان خەڵکی پاریزگای دهۆکن گیانیان لەدەستدا.

ئاری جەلال سەرۆکی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی، رایگەیاند" شەوی ٩-١٠ تشرینی یەکەم یەختێک کە ٣٥ هاوڵاتی کۆچبەری هەڵگرتووە لە دەریای ئیجە نوقمی ئاو بووە، لەو یەختە تەنها هاولاتییەک رزگاری بووە".

سەرۆکی فیدراسیۆنی پەنابەران لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد کە تا ئێستا لە دوو کاتی جیاوازدا هێزە رزگارکەرەکان، تەرمی ٩ هاوڵاتی و ١٥ هاوڵاتی تر دۆزراونەتەوە کە ١٤ کوردی خەڵکی ناوچەی زاخۆ و دهۆکن.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی کۆچبەری کورد و عێراقی و دانیشتووی ناوچەکە لەبەر دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکەیان جێدەهێڵن و بە شێوەیەکی نافەرمی رێگای قاچاص دەگرنە بەر بۆ ئەوروپاو لە ئەنجامدا ژمارەیەکی بەرچاویان دەبنە قوربانی.



PM:04:53:11/10/2018