یانەی مۆناکۆ راهێنەرەکەی لە پۆستەکەی لابرد


ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی، راهێنەری یانەکەی لویناردۆ جاردیمی لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەی دوورخستەوە.
یانەی مۆناکۆ بەهۆکاری خراپی ئەنجامەکانی ئەم راهێنەرە لەم وەرزەدا لەگەڵ مۆناکۆ ئەو راهێنەرەی لابردووەو بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو راهێنەری نوێ دیاری بکات.
لە  وەرزی نوێی خولی فەرەنسا دوای ٩ هەفتە یانەی مۆناکۆ لە یەک یاری براوە بووەو لە پلەی ١٨ دێت.
رۆژنامەکانی فەرەنساش ئاشکرای دەکەن ، تێری هێنری فەرەنسی پاڵێوراوێکی بەهێزە تا پۆستی راهێنانی ئەم یانەیە وەربگرێت.


PM:06:45:11/10/2018