دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکەی دەرکرد.
بە پێی بڕیارەکەی دادگای تورکیا، سێ ساڵ و ٤٥ رۆژ زیندانی بەسەر قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن سەپێنراوە، بەڵام سزاکە جێەبجێکردنی ڕاگیراوە.
هەروەها دادگای بڕیاریدا، مانەوەی زۆرەملێی و قەدەغەی هاتوچۆی لەسەر هەڵبگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی شایەتحاڵەکان وتەکانی خۆیان لەبەردەم دادگا گۆڕی.
هاوکات ئهمڕۆ له كاتی كردنهوهی بۆرسهی توركیادا، 100 دۆلاری ئهمریكی بهرامبهر به583 لیرهی توركی ماڵهی پێوه كرا، كه له ماوهی دوو مانگی رابردوودا بەهۆی سزا ئابووریەکانی ئەمریکاوە لیرهی توركی بهو شێوهیه بهرز نهبووهتهوه.