خۆڵبارین زیانی لێکەوتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێـت،  329 كەس دوچاری تەنگە نەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون باری تەندروستیان تێكچووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی لەرۆژی پێنجشەممەوە ناوچەكانی ناوەراست و باشوری عێراقی گرتەوە  329 كەس دوو چاری تەنگە نەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

جەختیشكراوەتەوە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گیانلە دەستدان بەهۆی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەوە تۆمار نەكراوە .

ئەمەش لە كااتێكدایە، لەرۆژی پێنجشەمەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی ناوەراست و باشوری عێراقی بە چڕی گرتەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێر بەردەوامبوو.



PM:04:46:13/10/2018