له‌رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه 14 پاسه‌وان لە سنوری مه‌رزی لولكدان لە رۆژهەڵاتی ئێران رفێندران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئییرنا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى تشرینى یه‌كه‌م 14 سه‌ربازى ئێرانى كه پاسه‌وانى سنوری مه‌رزی لولكدانن له‌رۆژهه‌ڵاتی ئێران و هاوسنورە له‌گه‌ڵ پاكستان له قه‌زای میرجاوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه رفێندران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاسەوانەکان له نێوان سه‌عات 4 بۆ 5ی به‌ره‌به‌یان رفێندراونو، تاكو ئێستاش هیچ به‌رپرسێكی ئه‌منی و ئیداری زانیاری له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردوه".
بەپێی ئاژانسەکانی ئێران، ئه‌و 14 كه‌سه به‌سیجی و پاسه‌وانی سنوربوون، و له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه رفێندراون.