کەسایەتییەکی زۆر بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

پۆڵ ئالین، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای ڤۆڵکان کە ئالین خاوەندارێتی دەکات بڵاویکردەوە، سەرۆک و مامۆستا و هاوڕێمان پۆڵ ئالین کۆچی دوایی کرد.

ئەوەشی نوسیوە، کە شەرەفمەندبوون بە کارکردن لەگەڵ کەسێک کە جیهانی گۆڕیوە، کە ئەویش پۆڵ ئالینە و بەهۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد..

پۆڵ ئالین  یەکێکە لە ملیاردێرەکانی جیهان،کە سامانەکەی بە 20,3ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ودامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بووە لەگەڵ بیل گەیتس، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە ببوو، بەڵام لە ساڵی 2009چاکبوونەوەی خۆی بەیەکجاری راگەیەندرا، بەڵام  بۆجاری دووەمو لەم دواییانەدا  نەخۆشییەکەی سەری هەڵدایەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.



AM:11:21:16/10/2018