لیرەی توركی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

دوای جێگریبوونی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك بەهای لیرەی توركی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆمار كرد. 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 17/10/2018، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی دراو (بۆرسە)، گەیشتە 568 لیرەی توركی، كە ئەمە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوە لە بەهای لیرەی توركی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك، لە دەوری 580 لیرە بۆ هەر 100 دۆلارێك، جێگیر ببوو.

بەهۆی دەستبەسەركردنی قەشەیەكی ئەمریكیی لە توركیا، ئەمریكا چەند سزایەكی ئابووری خستە سەر توركیا، كە بوونە هۆی تێكچوونی ئابووریی توركیا و دابەزینی بەهای لیرەی توركی لە نزیكەی 250 لیرە بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریكی، بۆ نزیكەی 700 لیرە بۆ هەر 100 دۆلارێ.

هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوە لە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە كەیسی ئەندرۆ برانسۆن، بەهای لیرە كەمێك بەرز بووەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/10/2018 بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بووە بە 600.3 لیرە.

قەشە ئەندرۆ برانسۆن رۆژی 12/10/2018 بە بڕیاری دادگای ئیزمیر ئازاد كرا و هەمان رۆژیش بە فڕۆكەیەكی سەربازی، توركیای بەجێ هێشت بەرەو ئەمریكا.

 




AM:09:57:17/10/2018