کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگی کورد، کەژێ، کە کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوەو رونکردنەوەیەکیشی لەسەر ئەنجامدانی جوانکارییەک بۆ روخساری دەدات.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، کەژێ هاوتا چەند روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی، "من تەنیا دوو ددانی پێشەوەم درێژکردووه، چونكه حەزمکرد وەک کەروێشکیان لێبێت، ئەگینا هیچ نهشتهرگهرییهكى ترم نەکردووە".
هەروەها ئەوەشی نوسیوە، "هەرگیز رونکردنەوەم بۆ هیچ شتێک نەداوە، چونكه بە پێویستم نەزانیووە. جوان سەیری ڤیدیۆکەم بکەن بزانن ددانەکانی خوارەوەم چۆنن ئینجا ئەزانن".
کەژی هاوتا تەمەنی 17 ساڵە له دایكبووی شاری ههولێره، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.