بەوێنە...شۆفێرانی مەرزی كێلێ مانگرتنیان دەستپێکرد

بەهۆی زیاد كردنی باجی سەر خەیاری ئێرانی شۆفێرانی بار هەڵگری مەرزی كێلێ - پشتە مانگرتنیان دەستپێکرد و رێگای مەرزەکە و قەلادزێیان داخست.

لە ئاگاداریەکدا کە بۆ سپی میدیا" نێردراوە ئەو شۆفێرانە ڕایدەگەیەنن لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ماندەگرین بەهۆی زیادكردنی باج لەسەر خەیاری هاوردەكراو، کە بۆ هەر یەك تۆن خەیاری هاوردەكراو لە ئێرانەوە، بڕی 400 هەزار دینار گومرگ وەردەگیرێت.

شۆفێران لەئێستادا ڕێگای نێوان مەرزی كێلێ و قەڵادزێیان داخستووە، بەهۆی زۆریی گومرگەكەوە ئەوانەی خەیارەكەیان كڕیوە ئامادە نین بهێننە هەرێمی كوردستانەوە ئەوانەشی خەیارەكەیان هەناردە كردووە لە ئێرانەوە وەری ناگرنەوە بۆیە شۆڤێرانی ئەو مەرزە ناچار بوون بۆ داگرتنی بارەكان لە ئۆتۆمبێلەكانیان خۆپیشاندان بكەن.

ئەمیر حەسەن



PM:03:47:18/10/2018