یانەی ریاڵ دەیەوێت راهێنەرەکەی لاببات


 ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە یانەی ریاڵ مەدرید راهێنەری یانەکەی دووردەخاتەوەو تەنها چەند کاتژمێرێکی تر ئەو راهێنەرە لە یانەی ریاڵ مەدرید ماوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوی کردۆتەوە، سەرۆکی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە جولین لۆپتیگی لە پۆستەکەی لاببات و  سانتیاگۆ سۆلەری لە شوێنەکەی دابنێت، کە ئێستا ئەم راهینەرە لە تیپی دووەم مەشق و راهێنان بە ریاڵ مەدرید کاستیا دەداتەوە.
ریاڵ مەدرید بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت و لە ٥ یاری رابردوو نەیتوانیوە هیچ یارییەک بباتەوەو توشی ٢ شکست هاتووە.



PM:06:35:21/10/2018