ڤیدیۆی خانمە پێشکەشکارێکی بەناوبانگی کورد هەرا دەنێتەوە

لە پەخشی ڕاستەوخۆدا، وتەی نەشیاو بەرامبەر خانمە پێشکەشكارێکی کورد بەکاردەهێنرێت و ڤیدیۆکەش بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە.

لە میانی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی کەرکوک، کەسێک تەلەفۆن دەکات و وتەی نەشیاو و دوور لە ڕەووشتی کۆمەڵایەتی ئاڕاستەی نێرگز قادر پێشکەشكاری دیاری کەناڵەکە دەکات.

سپی لەبەر ئیتیکی ڕۆژنامەوانی ڤیدیۆکە بڵاوناکاتەوە.



PM:11:41:23/10/2018