یانەی ریاڵ مەدرید پشکینی پزیشکی بۆ دوو یاریزانی کردو پێکانیانی راگەیاند


ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ دوو یاریزانی یانەکەی ئەنجامداو دوورکەوتنەوەی هەردو یاریزانەکەی لە یاریگاکان راگەیاند.
یانەکە بڵاوی کردۆتەوە رافایل ڤارانی فەرەنسی لە ماسولکەکانی رانیدا توشی پێکان بووەو رۆژنامەکانیش ئاشکرای دەکەن ئەو یاریزانە ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوە.
هەروەها ماریانۆ دیازیش توشی پێکان بووەو ماوەی  ٢ تا ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوە.
ریاڵ مەدرید لە ئێستادا هەریەکە لە ڤاران و دیاز و ڤایخۆ و مارسێلۆ و کارڤاخالی توشی پێکان بوون.



PM:06:11:30/10/2018