ئاگرێک لە ڕانیە کەوتەوە و کەسێک سوتا و حەوت کەسیش بریندارە

ئەمیر حسێن- سپی میدیا

لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بە هۆیەوە حەوت کەس سوتان و ژنێکیش بە هۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕاپەڕین، بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە لە ڕووداوەکەدا هەشت کەس بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان کە ژنێکی بە تەمەنە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی وەک دەردەکەوێت ڕووداوەکە بە هۆی شۆڕتی کارەباوە بووە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە.



PM:12:13:02/11/2018