هەواڵی کوشتنی سەرکردەیەک بڵاودەبێتەوە

ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەمی 2018 هاکەرەکان لاپەڕەی تایبەتی "میشعان جبوری"یان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاک کرد و لە لاپەڕەکەیدا هەواڵی کوشتنیان بڵاوکردەوە.

هاکەرەکان وێنەیەکی جبوری کە یەکێکە لە سەرکردە سونەکان لە لاپەڕەکەی داناوە و پرسەیان داناوە و رایانگەیاندوە کە میشعان جبوری لە هەوڵێکی کوشتندا کوژراوە.

بەڵام دواتر جبوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکە بڵاویکردەوە کە لاپەڕەکەی هاک کراوە ئەگەرچی نیشانەی ناساندن کە بە (نیشانە شینەکە) ناسراوە لەلایەن فەیسبووکەوە پێیدراوە.

جێی ئاماژەیە ئەمە چەند جارێکە لە ماوەی چەند مانگێکدا لاپەڕەکەی جبوری هاکدەکرێت، بەڵام بەناوبانگترین هاک کردنیان ئەوە بوو کە بە ناوی میشعان جبورییەوە قسەیان بە حەنان فەتلاوی وت، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی جبوری بەڕەسمی داوای لێبوردن لە فەتلاوی بکات.



PM:02:48:02/11/2018