لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەیانی یەک شەممە ٤ ی تشرینی دوومەوە دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت و بەردەوام دەبێت تا ٢٦ تشرینی دووەم.
ماڵپەڕی وشەی نزیک پارتی بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ شەموو سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئامادەكاری تەواو بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت كراوە و بەپێی ئەم خشتەیە مووچەی سەرجەم دامەزراوەكان لە چواری مانگەوە دابەش دەكرێ:

1ـ یەك شەممە چواری مانگ، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان.

2ـ دووشەممە پێنجی مانگ، یەكەكانی 70 و 80.

3ـ سێشەممە شەشی مانگ، وەزارەتی پەروەردە.

4ـ چوارشەممە حەوتی مانگ، وەزارەتی تەندروستی.

5ـ پێنج شەممە هەشتی مانگ ، وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی.

6ـ یەك شەممە 11ـی مانگ، وەزارەتی خوێندنی باڵا.

7ـ دووشەممە 12ی مانگ، كەمئەندامان لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

8ـ سێشەممە 13ی مانگ، وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری.

9ـ چوارشەمەممە 14ی مانگ، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سرووشتیەكان.

10ـ پێنج شەممە 15ی مانگ، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

11ـ یەك شەممە ١٨ی مانگ، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەن و دەزگای گشتی ئاسایش و بەرگری و فریاكەوتن، زێرەڤانی.

12ـ دووشەممە 19ی مانگ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا  و وەزارەتی رۆشنبیری.

13ـ سێشەممە 20ی مانگ، وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندن.

14ـ چوارشەم 21ی مانگ، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم.

15ـ پێنجشەم 22ی مانگ، وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی و دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،دەزگای گشتی كاروباری مین و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

15ـ یەكشەم 25ی مانگ خانەنشینی سەربازی.

16ـ دووشەم 26ی مانگ، خانەنشینی مەدەنی.





PM:11:10:03/11/2018