ڤیدیۆ.. هەواڵ عوسمان لە کاتی گۆرانی وتندا دەگری

هونەرمەند، هەوال عوسمان هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو، پشتیوان نوری بەدەوی، لەبەرنامەیەک لە کاتی گۆرانی وتندا دڵی پڕ دەبێت و دەگری.
هەواڵ عوسمان کە لە بەرنامەی " شۆ مەگەزین " بەجلی رەشەو دەردەکەوێت و گۆرانی دەڵێت" لەکاتی گۆرانییەکەدا خەم و خەفەتێکی زۆری پێوە دیارەو لەگەڵ وتنی چەند بڕگەیەکی گۆرانییەکەدا دەگری و ناتوانێت گۆرانییەکە تەواو بکات".

ئێوارەی ڕۆژی سێشەم 16ی كانوونی دووەم، هونەرمەند و ئەكتەری ناسراوی كورد و پاڵەوانی سەرەكی درامای گەردەلوول (پشتیوان نووری بەدەوی) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد كە هاوسەری هەواڵ عوسمان بوو.كۆچكردنی ئەم هونەرمەندە كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو چەندان هونەرمەند و سینەماكار و گۆرانی بێژ و ڕاگەیاندكاری هاوڕێی ماتەمیان بۆ ڕۆیشتنەكەی گێڕا.

پشتیوان نووری لە دایك بووی ساڵی 1977ی شاری سلێمانی گەڕەكی (چوارباخ)ـە و لە ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ كرد. هەر لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان، پشتیوان ئاشنای خانمە هونەرمەند (هەواڵ عوسمان) دەبێت و لە ساڵی 1995 ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێكدێنێت، ئێستەیش خاوەنی دوو كچن بە ناوەكانی كانی و لانی.




PM:12:05:04/11/2018