مانفرێد وێبه‌ر كاندیدی گەورەترین گرووپی نێو كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیۆنەكە به‌ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگه‌یاند و وتی پێویستە بەتوركیا بڵێن كە نابێتە ئەندام و تەواو.
له مانگی 5ی ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ستپێده‌كات، مانفرێد وێبه‌ر به‌هێزترین كاندیده بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، بۆیه زۆرێك له میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا وه‌كو سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌و كۆمیسیۆنه ناوی ده‌به‌ن.
وێبه‌ر له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (Bild am Sonntag)ـی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی دا یه‌كه‌م كاری وه‌كو سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆتایی هێنانه به‌دانوستاندنەكانی وەرگرتنی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
باسی له‌وه‌ش كرد كه حه‌ز ده‌كات توركیا ببێته دۆست و هاوكارێكی گرنگی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ڵام ده‌بێت به‌ئاشكرا پێی بوترێت كه توركیا نابێته ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا له وتارێكدا وتبووی "ئیتر بێزاربووین ئه‌وه‌نده بڵێین ده‌بینه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، بۆیه روو له خه‌ڵك ده‌كه‌ین و له ریفراندۆمێكدا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه".