شیرین ئامەدیشی بردە پەرلەمان

بۆ بەشداری لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان شیرین و ئامەد كاوە گەرمیانی پێكەوە چوونە ناو پەرلەمانی كوردستان.

دوای ئەوەی شیرین ئەمین، هاوسەری ڕۆژنامەنووسی تیرۆركراو كاوە گەرمیانی و كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان، توانی لە هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئاستی سەرجەم كاندیدە ژنە بەشداربووەكان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت ئەمڕۆ بۆ بەشداریكردن لە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان خۆی و ئامەدی كوڕی چوونە ناو پەرلەمانی كوردستانەوە.

بەشداریكردنی شیرن و ئامەد كاوە گەرمیانی لە پەرلەماندا لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا بیانیەكانیشدا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.



PM:12:33:06/11/2018