وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماتی تورکیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێدانی بەخشیش بەو کەسانەی زانیاری لەبارەی بەرپرسانی پەکەکە دەدەن خستەڕوو و وتی" بڕیارەکە کەڵکی نییە".
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە میانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی هەبەرتورک لەبارەی پێدانی بەخشیش بەو کەسانەی زانیاری لەبارەی بەرپرسانی پەکەکە دەدەن لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند،"به پارێزه‌وه سه‌یری ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین. بۆ ئێستا هیچ كه‌ڵكی نییه و پێمان وایه له ده‌ركردنی دواكه‌وتوون".
سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران کاڵن باسی لەوە کرد: "به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێ، سزا به‌سه‌ر وڵاتێك بسه‌پێنرێ، ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان خۆش نابین و، به زه‌قی دیاره كه بڕیاره‌كان دژ به ئێران سیاسین".