ئەحمەدی حاجی ڕەشید زانیاری لەبارەی بەشە بودجەى هەرێمەوە ئاشکرادەکات

ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى بەغدا تەنانەت بە پێى ڕێژەى دانیشتوانیش بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانى دانەناوە.

ئەحمەد حاجى رەشید لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک لە نوسینێکدا رایگەیاند، ٢٨ڕۆژ پێش ئێستا نامەیەکم ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کرد، داوای ڕێژەی دانیشتوانى عێراقم کرد .

وەزارەتی ناوبراو دوای١٤  رۆژ وەڵامییان دایەوە، کە دانیشتوانی عێراق (۳۸۱۲٤۱۸۲) سی و هەشت ملیۆن و سەدو بیست وچوار هەزارو سەدو هەشتاو دوو کەسە.

ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ئاماژەى بەوەش کردوە، لە و ژمارەیە (٥۳٠۹٥۹۲) پێنج ملیۆن و سێسەدو نۆ هەزارو پێنج سەدو نەوەدو دوو هاوڵاتیان کوردن و ناسنامەى بارى شارستانییان  لەسێ پارێزگای هەرێمى کوردستاندایە، سلێمانی (۲۱٦۲۲۷۹) کەسەو هەولێر (۱۸٥٤۷۷۸) کەس و دهۆکیش (۱۲۹۲٥۳٥) کەس.

ئەوەشى خستوەتەروو، کە ئەگەر رێژەکەی وەرگرین دەکاتە۱۳.۹۲۷٪

ئەحمەدى حاجى رەشید ئەوەەشى خستوەتەروو، کەواتە عێراق لە گۆترە رێژەی ۱۲.٦۷٪ داناوە کە دەبێت ئەگەر بەپێی ڕێژە بوجە دابەش بکرێت ئەوا دەبێت ریژەی راستە قینە بۆهەرێمی کوردستان دابنرێت. کەزیاترە لەو رێژەیەى حکومەتى عێراق دیاریکردوە.



PM:03:46:09/11/2018