زياتر له په‌نجا نوێنه‌ر داوا ده‌كه‌ن له داهاتى هه‌ر به‌رميلێك نه‌وت بڕێك پاره بۆ هاووڵاتيان ته‌رخان بكرێت.
ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوايان كرد، ئه‌نجوومه‌نى بڕيارێك ده‌ربكات و تێيدا بڕێك پاره له هه‌ر به‌رميلێك نه‌وتى فرۆشراوى عێراق ته‌رخانبكرێت و له رێى كۆبوونى خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتياندا دابه‌ش بكرێت.
پڕۆژه‌كه له لايه‌ن عاليه نسهييفهوه ئاماده‌كراوه و په‌نجا نوێنه‌رى ديكه واژوويان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه كردووه.
له پڕۆژه‌كه‌دا داواكراوه، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و پرسه بخاته كارنامه‌ى كاره‌وه.