ئایا دەست شۆرین بەئاوی سارد یان گەرم کامیان میکرۆب لە ناو دەبات


زۆرێک لە ئێمە  پێمان وابووە دەست شۆرین بە ئاوی گەرم و سابوون دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا ، لەلێکۆڵینەوەیەکیشدا کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە ئەوە خراوەتە ڕوو دەست شۆرین بە ئاوی گەرم لەگەڵ سابوون کاریگەری زیاتری دەبێت لە لەناوبردنی میکرۆبدا زیاتر لە ئاوی سارد، پێشووتر زانایان ئاماژەیان بەم ڕاستییە کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆیان نەبووە تاکو بیسەلمێنن بەڵام ئێستا لەڕووی زانستییەوە بەتەواوی پشت ڕاست کراوەتەوە دەست شۆرین بەئاوی گەرم کاریگەری زیاتری هەیە لە ناوبردنی میکرۆب، زانایان هەروەها ئەوەشیان پشت ڕاست کردۆتەوە لەکاتی دەست شۆریندا پێویستە ئەو سابوونەی بەکار دەهێنرێت بۆ ماوەی ۱۰چرکە بمێنتەوە لەبەر ئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت.

وە: هە- ف

سەرچاوە: medical news today



PM:07:39:09/11/2018