ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی دەستی لەکارکێشایەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە نامەیەکدا دەستی لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە حزبەکەی کرد و ڕایگەیاند "یەکێتی لە هەڵوەرینی بەردەوامدایە و لە سەر لێواری هەڵدێرێکی ترسناکدایە".

ئازاد وەرتێ، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری حزبەکەی و هەریەک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە، تیایدا دەستلەکاتکێشانەوەی خۆی خستوەتەڕوو.

لە نامەکەدا ئەو ئەندامە دەستلەکارکێشاوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی دەڵێت "پەیکەری ئۆرگانەکانی لە کۆمیتەوە تا مەکتەبی سیاسی و دواتریش سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی سەرلەبەری هەڵوەشاوەتەوە و ئەوەی ئێستا فەرمانڕەوایی دەکات نە هەڵبژێردراوی کۆنگرەیە نە ئۆرگانی حزبییە و نە مەکتەبی سیاسییە و نە سەرکردایەتی و نە ئەنجومەنی ناوەندیشە، بەڵکو هێزێکی بەرژەوەندی و ناوەندێکی هەژموونیی پەرتەوازەییە، کە چەند کەسێک بە بڕیاری بێ دیراسە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئۆرگانە باڵاکان بڕیار دەدەن".

هەروەها ئەوەشی نوسیوە "یەکێتی لە هەڵوەرینی بەردەوامدایە و لە سەر لێواری هەڵدێرێکی ترسناکدایە".

ئازاد وەرتێ ئاماژەی بەوەشکردووە "نادادپەروەری یەکێتی ئەوەندە زۆرن لە دووتوێی نامەیەکدا جێگای نابێتەوە، ئەو نادادپەروەرییە هەرگیز لە فەلسەفە و مێژووی حزبێک ناوەشێتەوە".

دەقی نامەکە:


PM:11:54:14/11/2018