ڤیدیۆ:هۆڵەندا شکستی بە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ هێنا


لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ، لە گروپی یەکەم لە ئاستی یەکەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێبباتەوە.
هۆڵەندا بە درێژایی یاریەکە باشتر بینراو توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٤٤ و ٩٦ لە لایەن یاریزانان، ویناڵدۆم و دیپای بکات ویاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە فەرەنا بباتەوەو توشی یەکەم دۆڕانی لە گروپەکەی بکات.
بەم شکستە فەرەنسا بە ٧ خاڵ یەکەمی گروپەکەیەتی و هۆڵەنداش بە ٦ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.




AM:12:50:17/11/2018