هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بڕی زیاتر لە نیو تۆن مادده‌ی C4یان له‌سنوری جه‌زیره‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار دۆزیوەتەوە، کە له‌لایه‌ن داعشه‌وه شاردرابوونەوە.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره رایگه‌یاندوه،" به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری توانراوه نیو تۆن مادده‌ی C4 كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه شاردرابوه‌وه بدۆزرێته‌وه".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره ئاماژەی بەوەشکردووە"وئە ماددانە لەلایەن داعشەوە بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و له‌دروستكردنی جۆرەکانی بۆمب به‌كار هێنراون و بەوهۆیەوە له‌چه‌ندین ناوچه‌ی عیراقدا زیانی زۆریان به‌هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیان گه‌یاندووه".