سۆران عومەر رایگه‌یاند پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دانه‌غاز به‌رپرسن دادگایی بكرێن و دەپرسێت "ده‌پرسم كامه ده‌ستكه‌وتی گرێبه‌ستی دانه غازه بۆ هه‌رێم كه به‌و شانازیه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێ؟ ".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" هاتووە رایگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی دانه غاز‌و حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه له‌یادی 11 هه‌مین ساڵه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وه‌ك ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به كاره‌كانی دانه‌غازو هاوبه‌شه‌كانی كرد له هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا ئه‌م گرێبه‌سته به‌هۆی ڕێگریه‌كانی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی یه‌كه‌م دانه غاز له مانگی 10ی 2013 سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد‌و سه‌دان ملیۆن دۆلاری لێ برده‌وه‌و له‌وكاته‌دا لێی وه‌رگیرا، جگه له‌بڕیاری پێدانی 2.2 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به دانه غاز، دوای چه‌ندین ساڵ ئاسته‌نگ دروست كردن بۆ دانه غاز دواجار هه‌رێم كه‌وته ژێر باری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه غاز به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم له 2017/8/30 رێكه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ دانه غاز كرد به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تاكو ساڵی 2049 و پێدانی 2.2 ملیار دۆلار به‌دانه غاز، سه‌ره‌تاش 1 ملیۆن دۆلار دراوه به‌دانه غاز!".
هەروەها دەڵێت "ده‌پرسم كامه ده‌ستكه‌وتی گرێبه‌ستی دانه غازه بۆ هه‌رێم كه به‌و شانازیه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێ؟ به‌رهه‌می غاز زیادی كردووه له‌ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌دا، به‌ڵام كوا كاره‌بای به‌رده‌وامتان؟ كوا بڕی قازانجتان؟ دوای چه‌ندین ساڵ و له‌م پایزه‌دا چه‌ند كاتژمێر كاره‌باتان دابین كردووه بۆ خه‌ڵك؟ وێستگه‌ی كاره‌بای بازیان ئێوه گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵی هه‌یه به‌ڵام ئاماده نین سوته‌مه‌نی پێ بده‌ن، تاكو كێشه‌ی كاره‌بای به‌شێكی ئه‌م هه‌رێمه چاره‌سه‌ر بكات! له‌به‌رامبه‌ردا عیراق ئێسته سودی لێ ده‌بینێ! كامه‌یه شانازی كه به‌هۆی گرێبه‌سته خراپه‌كه‌تان و دۆڕاندنتان له دادگا، دانه غازتان كردووه به خاوه‌نی زۆرترین قازانج له‌مێژوی كاری خۆیدا به‌به‌راورد به قازانجی كاره‌كانی له میسر‌و ئیمارات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ده‌زانن به‌پێی ڕاپۆرتی سالی 2017ی دانه غاز له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین قازانجی كردووه به‌به‌راورد به‌وكارانه‌ی له 2005 و له دامه‌زراندنیه‌وه ئه‌نجامی داوه! له‌هه‌مان كاتدا له ئیمارات و میسر توشی زیان بووه! له‌ساڵی 2018 به‌پێی داواین ڕاپۆرتی دانه غاز قازانجیان زیاتری كردووه".
سۆران عومه‌ر نووسیویه‌تی "ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته خراپه‌یه كه هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانه غاز له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كردویه‌تی و زیانیشی له داهاتی گشتی له‌م چه‌ندی ساڵه‌ی قه‌یراندا وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌دانه غاز دراوه كه‌چی ئێسته شانازی به‌و گرێبه‌سته‌وه ده‌كه‌ن و وه‌سفی دانه غاز و كاره‌كانی ده‌كه‌ن و وه‌ك ده‌سكه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه به‌نده یه‌كێكم له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خراپی ئه‌و گرێبه‌سته‌و هۆكاره‌كانی رێگری چه‌ندین ساڵه له كاره‌كانی دانه غاز سكاڵامان تۆمار كردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م گرێبه‌سته شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان لێی به‌رپرسن دادگایی بكرین نه‌ك موناسه‌به‌ی بۆ رێكخه‌ن".
شه‌وی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی 10 ساڵه‌ی كاركردنی كۆمپانیای دانه غاز له هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاند كه "نیسانی ساڵی 2007 زیاتر له 11 ساڵ پێشتر، له چوارچێوه‌ی پلانێكی ستراتیژیدا بۆ وه‌به‌رهێنان و سوودوه‌رگرتن له سامانه سرووشییه‌كانی كوردستان و به‌كارهێنانی له‌پێناو پێشخستنی وڵات‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی گاز له كوردستان ئیمزاكرد، ئۆكتۆبه‌ری ساڵی دواتر له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا كۆمپانیاكه له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له گه‌رمیان، سه‌ركه‌وتووانه ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنان كرد".
نێچیرڤان بارزانی وتی: "ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه ئامانجه‌كانی سیاسه‌ت و ئه‌و پلانه ستراتیژییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری وزه‌دا، ورده ـ ورده دێنه دی و رۆڵێكی گه‌وره له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌موو كه‌رته‌كاندا له كوردستان، ده‌گێڕن".
وتیشی: "ده‌مه‌وێ زۆر سوپاسی كۆمپانیاكانی دانه‌گاز و نه‌وتی هیلال و هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كانیان (OMV – MOL و RWE) وه‌ك هاوبه‌شانی كۆمپانیای (پێرل پترۆلیۆم) بكه‌م بۆ ئه‌و كارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداون".