بەوێنە .. بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی داوا لەسەر بەرپرسێکی باڵا تۆمار دەکرێت

دوو فەرمانبەری ژن لە قونسڵی عێراق لە رۆمانیا داوای یاسایی لەسەر قونسڵ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار دەکەن.

دوو خزمەتگوزاری رۆمانی کە لەقونسڵی عێراق لە رۆمانیا کاریان کردووە وەک میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردۆتەوە داوایی یاساییان لەسەر قونسڵی عێراق لەو وڵاتە بەرزکردۆتەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی.

ئەو دوو ئافرەتە بە رۆژنامەی  Nationalisti  راگەیاندووە کە ئەوان داوای یاساییان لە دژی ئەسبەح محەمەد ئیبراهیم وەحید ئەلعەزاوی تۆمار کردووە کە سەرۆک ستاڤی دیبلۆماسی عێراقە لە رۆمانیا.

یەکێک لە ئافرەتانە ناوی فلۆرینتینایە کە دە ساڵە لە قونسڵ کاردەکات باس لەوە دەکات کە قونسڵی عێراق لە کانوونی دووەمدا لە بینای باڵوێزخانە " ماچی کردووەم دەستی بۆ درێژکردووم بۆ دواوەم و منیش بەرپەرچم داوەتەوە".

فلۆرینتینا ژنێکە هاوسەری هەیەو خاوەنی دوو مناڵە.

ئەو ئافرەتە بۆیە بە میدیاکانی راگەیاندووە کە ئەو ناتوانێت ئەو دەستدرێژیە بسەلـمێنت، چونکە بەرامبەرەکەی لە بواری دیبلۆماسیدا کاردەکات بۆیە بە میدیاکانی راگەیاندووە وەک ئافرەتێک کە دایکی مناڵە بۆ ئەوەی بزانرێ مافی هەیەو لەسەر حەقە".

هەروەها ئەو ژنە وتوویەتی " زۆر وەحشیانە پەلاماری داوم، کراسەکەو ستیانەکەی راکێشاووم، هەروەها پانتٶلەلەم و رایکێشاومەتە ناو حمامەکەوە، تا سێکسم لەگەڵ بکات، بەرپەرچیم دایەوەو هاوارم کرد، هاورێیەکی رۆمانیم لە چێشتخانەکەوە هات بەدەنگمەوە".

دوای چەند هەفتەیەک، قونسڵ هەمان کاری لەگەڵ ئافرەتێکی بێوەژندا ئەنجام داوەو ویستوویەتی ماچی بکات. 

ئەمڕۆ چەند ئەندام پەرلەمانێکی عێراق لەکاروباری دەرەوە بە میدیاکانیان راگەیاند " لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەین".



PM:06:51:20/11/2018