ئەرشەد ساڵحی: بارزانی و برایانی هەولێر لەگەڵ ئێمەن

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەسەر نەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک، رایگەیاند" برایانی هەولێر و بارزانی لەگەڵ بیڕوڕای ئێمەن".

ئەرشەو ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی کە بەهاوپەیمانی ستراتیژی تورکیا ناوزەد دەکرێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەوان رێککەوتوون لەگەڵ بارزانی کە پێشمەرگە نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، دەشڵێت "بارزانی خۆیشی ئامادەنییە جارێکی دیکە پێشمەرگە بێتەوە کەرکوک، بەڵکو هێزێکی هاوبەش لەنێوان کورد و عەرەب و تورکمان لە پێنج هەزار بۆ شەش هەزار کەس بۆ کەرکوک دروست دەکەین، برایانی هەولێر لەگەڵ بۆچوونەکانی ئێمەن، مەسعود بارزانی پێی وتوین کە نابێت کورد بەتەنیا بڕیار لەبارەی کەرکوکەوە بدات."

سەرۆکی بەرەی تورکمانی وتیشی " ئێمە دووژمنی کەس نین، بەڵام سازش بۆ کەس ناکەین، بە مەسعود بارزانیمان راگەیاندووە کە دەبێت پرسی کەرکوک لە کەرکوک چارەسەر بکرێت، نابێت لە هەولێر و سلێمانی بڕیاری لەسەر کەرکوک بدرێت، بەڵکو چارەسەر لای خۆمانە، بارزانی لەگەڵ بۆچوونەکانی ئێمەیە و  پشتگیرییمان دەکات."

ئەو لێدوانە لە کاتێکدا کە ساڵحی رۆژی هەینی لە بەغدا لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە، لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەی ناوبراو لەگەشتەکەیدا بۆ بەغدا ئەنجامی دا.



AM:10:28:25/11/2018