بوومەلەرزە شارێکی باشووری کوردستانی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، رایگەیاند دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک شاری خانەقینی لە باشووری رۆژهەلآتی هەرێم هەژاندووە.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا ٢:٥ دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بەگووری ٣:٤ رێختەر شاری خانەقینی هەژاند. بوومەلەززەکە بە قولآیی ١٠ کم لە دووری ٢٤ کم لە سەنتەری شارەکە روویداوە.

ئەو دەزگا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خەڵکی شارەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەلآم هیچ زیانێکی مادی و گیانی بەدواوە نەبووە.

بەیانی ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەکی تر شاری قەسری شیرینی لە رۆژهەلآتی کوردستان هەژاند. 



PM:04:35:27/11/2018