چەند ڕاستیەک دەربارەی سێکس کەتا ئێستا نەتزانیووە


 ئەنجامدانی کرداری سێکس هەرچەندە وەک ئەرکێک وایە بۆ هاوسەران،لەهەمان کاتیشدا چێژی تایبەتی خۆی هەیە بۆ هەریەک لەو کەسانەی کە ئەنجامی دەدەن ، هەروەها هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی خۆشەویستی لەنێوان هاوسەران و پتەوبوونی  پەیوەندی نێوانیان.
چەند ڕاستییەک هەن لەسەر سێکس کە ڕەنگە تا ئێستا نەتزانیبێ ئەوانیش...

ـ  کاتێک ئافرەت ئارەزوی کردای سێکسی دەکات  پەیوەندی بە مێشک و هەستییەوە هەیە، بەڵام پیاوان پەیوەندی بە کرداری فیزیکییەوە هەیە، پیاوان ڕێژەیەکی زۆر هۆڕمۆنی تێستێسترۆنیان هەیە کە  زیاتر ئارەزووی سێکس دەکەن.

ـ  بۆ پیاوان سێکس  برسێتییە:  ئەنجامدانی کرداری سێکس لای پیاوان وەک برسێتی وایە ، یاخود وەک خواردنی چوکلات وایە کە تا زیاتر بخۆن ئارەزوی زیاتری دەکەن.

ـ سێکس ووزەیە:  لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا هۆڕمۆنی ووزە چالاک دەبێت  یارمەتی جەستە دەدات کە ووزەی زیاتر ببەخشێت و بەباشی ئەرکەکەی ئەنجام بدات.

ـ ڕێگایەکە بۆ گواستەوەی خۆشەویستی:  لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا پیاوان زۆرترین خۆشەویستیان دەبێت بۆ هاوسەرەکەیان.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: https://www.psychologytoday.com/us



PM:09:05:01/12/2018