ئەردۆغان: ھەڵوێستی شازادەی جێنشینی سعودیە قبوڵکراو نییە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە دڵنەوایی وەرناگرێت ھەتا ئەو لایەنە ئاشکرا نەبێت کە فەرمانی بە کوشتنی جەمال خاشقچی کردوە، وتیشی، ھەڵوێستی محەمەد سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە قبوڵکراو نییە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، تورکیا نایەوێت زیان بە بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعودیە بگات، بەڵام یەکلاییکردنەوەی دۆسییەی خاشقچی لە بەرژەوەندی ئەوانیشدایە.

ئەوەشى رەتکردەوە، محەمەد سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە، وتبووی ناکرێت کەس تۆمەتبار بکرێت بە کوشتنی جەمال خاشقچی بەو پاساوەی تاوانەکە لە بنەڕەتدا نەسەلمێنراوە بەسەرکەسدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەر لەسەرەتای ئاگاداربوون بە رووداوەکە ھەموو توانایەکی خۆیان خستوەتەکار بۆ ئاشکراکردنی ھەموو رووەکانى دۆسییەکە.

پێداگریشی کرد، ئەو ڕاستییەی کە ئیدارەی سعودیە سەرەتا ویستی نکۆڵی لێ بکات و پاشان ھەوڵیدا بیشوێنێت و دواتر دانینا بە روودانیدا، بەھۆی ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەیەوە بووە.



PM:04:35:02/12/2018