ووردەکاری پیلانی کوشتنی ترەمپ ئاشکرادەبێت

تۆمەتبارێک بە هەوڵدان بۆ کوشتنی سەرۆکی ئەمریکا، وردەکاریی پیلانەکەی ئاشکرا دەکات.

گریگۆری لی لینگانگ تەمەن 42 ساڵ، لە مانگی ئەیلوولی 2017 لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، بەتۆمەتی پیلانگێڕان بۆ کوشتی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێس"ی بەریتانی، گریگۆری لی لینگانگ دانی بەوەدا ناوە، کە ئامێرێکی بەرزکەرەوەی دزیوە و ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی دۆناڵد ترەمپ وەربگێڕێت و دواتر بیکوژێت.

داواکاری گشتیی ئەمریکا تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی سەرۆکی ئەمریکای داوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە و پارێزەرەکەشی ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لینگانگ لە ساڵی رابردوودا تووشی بارودۆخێکی خراپی دەروونی ببوو.

بڕیارە رۆژی 15/12/2019 دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی گریگۆری لی لینگانگ بدات.



PM:02:21:03/12/2018