لەسلێمانی تەقە لە پزیشکێک کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی لە جادەی ئۆرزدی لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و وتەبێژی تەندروستی سلێمانیش زانیاری ئاشکرادەکات.

عەبدوڵا گۆران، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە "سپی ڕاگەیاند "پزیشکێک بەناوی کەمال ئەحمەد سەعید ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی لێکراوە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە".

وتیشی: تا ئێستا لەبارەی ڕووداوەکەوە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە و دواتر لێکۆڵینەوە دەکرێت.



PM:05:37:03/12/2018