سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه پارتی براوه‌ی په‌رله‌مانن و مافی خۆیانه، كاندید بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دیاری بكه‌ن.
خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند "فراكسیۆنی پارتی براوه‌ی په‌رله‌مانن و مافی خۆیانه، كاندید بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دیاری بكه‌ن، ئه‌وه پرسێكی ناوخۆی خۆیانه كه كێ كاندید ده‌كه‌ن".
وتەبێژەکەی یەکگرتوو دەشڵێت "ئێمه مه‌عنی نین كه كێ داده‌نێن و چۆن كاندید داده‌نێن و ئەوەی بەلامانەوە گرنگە حكومه‌ت به‌زوترین كات پێكبهێندرێت ، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا كار بهرێكهره و له‌م قۆناغه‌ی ئێستا رزگاری بێت، مانه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی شتێكی نه‌رێنیه و ئێمه ئیعترازمان هه‌یه".
ڕاشیگەیاند"دووه‌میان به‌لای ئێمه چاكسازیه، له‌كابینه‌ی داهاتوو ئه‌م كهموكورتیانهی له رابردوو هه‌بوو بهریشهیی چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان به‌و ئیتجایه كار ده‌كه‌ین ، له روانگه‌ی ئۆپۆزسیۆنبوونمانهوه چاودێری حكومه‌ت ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام پرۆژه‌ی به‌دیلمان ده‌بێت".
ئەو بەرپرسەی یەکگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاند "وا ده‌زانین كێشه‌یه‌كی زۆر كه‌ڵه‌كه بووه و ریشه‌ییه، بۆیه ئۆپۆزسیۆنبوونمان هه‌ڵبژاردووه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بین و هه‌ڵگری خه‌مه‌كانی خه‌ڵك بین".
سه‌باره‌ت بهچاكسازیهكانی حكومه‌تی داهاتوو، خەلیل ئیبراهیم وتی "ئێمه چاوه‌ڕوانه پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، موحاسه‌به‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، به‌پاڵپشتی كارنامه‌ی خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین په‌رله‌مانێكی چالاك درووست بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانێت لێپرسینه‌وه‌ی جددی له حكومه‌ت بكات، بۆ ئه‌م قۆناغه ئۆپۆزسیۆنێكی كارا‌و كاریگه‌ر ده‌بین".