پەروەدەی چۆمان هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەدەی چۆمان ھەلی دامەزراندنی مامۆستا بە گرێبەستڕادەگەیەنێت و مەرجەكانیش ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەدەی چۆمان، لە ئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە پێویستیان بە دەرچوویەكی پەیمانگەی كۆمپیوتەری پێنج ساڵی ھەیە، وەك مامۆستای گرێبەست لە باخچەی منداڵانی حاجیی ئۆمەران.

هەروەها ڕاگەیەندراوە ھەر كەسێك لە ڕەگەزی مێ بێت دەرچووی ئەو پەیمانگایە بێت، دەتوانێت سەردانی پەروەردە بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.

ئەوەش ئاشكراكراوە مەرجی پەروەردەیی بۆ مامۆستایانی باخچە ئەوەیە دەبێت لە ڕەگەزی مێ بن، بۆیە دەرچوانی ڕەگەزی نێر ناتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە.



AM:11:58:04/12/2018