پارتی پرسی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم دەکات بەیەک پاکێج

پارتی دیموکراتی کوردستان دانانی پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم دەکات بەیەک پاکێج و لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی لەسەر دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی راگەیاند" پارتی دیوکراتی کوردستان پاکێجی دانانی سەرۆکی حکومەت کە کاندیدەکەی مەسرور بارزانیە، لەگەڵ مەسرور بارزانی کە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، دەکاتە یەک پاکێج و لەگەڵ لایەنەکانی تری یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆی لەسەر دەکات و لەگەڵ دانیشتنی پەرلەمانیش، پارتی دەیەوێت ئەو پرسەش یەکلایی بکاتەوە".

بەپێی زانیاریەکانی سپی، پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە ساڵی ٢٠٠٥ دەرکرا ببوژێنێتەوەو سەرۆکی هەرێمی نوێ کە نێچیرڤان بارزانی دەبێت دەسەلآتەکانی بەپێی ئەو یاسایە دیاریدەکرێت.

بەپێی ئەو یاسایە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ دا مەسعود بارزانی لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، ئەم سەرۆکە نوێیەش کە نێچیرڤان بارزانی دەبێت، لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت لەماوەی یەک مانگدا پرسی خۆ کاندیدکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێم یەکلایی دەبێتەوە.

بەپێی ئەو یاسایە، سەرۆکی هەرێم جێگرێک بۆخۆی وەک جێگرێک وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دادەمەزرێنێت.

لەکاتی جێبەجێکردنی ئەم یاسایەدا واتە بارزانی و پارتی دەستبەرداری ئەو داواکارییە دەبن کە هەمیشە جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە پێویستە سەرۆکی هەرێم لە خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، بەلآم یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی ساڵی ٢٠٠٥ سەرۆک لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت.

پرسی گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی یەکێک بوو لە داواکارییەکانی سەرجەم حیزبەکانی تری کوردستان، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، داواکاری هەموو حیزبەکانی کوردستان بوو.
  

 



PM:07:50:04/12/2018