دەرماڵەیەک دەدرێت بە موچەخۆران

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای رایدەگەیەنێت لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە مووچەخۆران خەرج دەکرێت.
 
ماڵپەڕی باسی نزیک پارتی ئاشکرای دەکات بە بڕیاری وەزیری دارایی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ بۆ هێزەکانی یەکەی پاسەوانیی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی خەرج دەکرێ.
 
خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە ماوەی پێنج ساڵە بۆ ئەو هێزانەی ڕاگیراوە، سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ مووچەی مانگی ئەیلوول کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێ، بڕی ٥٠ هەزار دینار بۆ خێزان و ١٠ هەزار دیناریش بۆ هەر منداڵێک بۆ ئەو هێزانە خەرج دەکرێت.



PM:10:32:04/12/2018