سەد شیعری بە كوردی كراوی نزار قبانی لە دوو توێی پەرتوكێكدا بڵاوكرایەوە

سەد شیعری بە كوردی كراوی شاعیری هەڵكەوتووی عەرەب نزار قبانی لە دوو توێی پەرتوكێكدا بڵاوكرایەوە و كەوتە بەردەستی خوێنەران.

پەرتوكەكە بەكوردی كردنی لەلایەن "پشكۆ ناكام"  و" شێرزاد حسن" پێشەكی بۆ نووسیوە، ئەركی چاپ و بڵاوكردنەوەی بنكەی ئەدەبی چاپ و پەخشی جمال عیرفانە لە سلێمانی.

خوێنەران و هەوادارانی نزار قەبانی بۆ دەستكەوتنی ئەم بەرهەمە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە جمال عیرفان لە سلێمانی - شەقامی سالم


ئه‌م بابه‌ته ‌534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:24:05/12/2018